ســـــیــر
صفحة 1 من اصل 1
ســـــیــر
ســـــیــر
ناوی كوردی/ سیر
ناوی عەرەبی/ الثوم
ناوی ئینگلیزی/ Garlic
ناوی زانستی/ Allium sativum
خێزانی/ Amaryllidaceae
http://en.wikipedia.org/wiki/Garlic
سیر گیایەكی تام تیژە وەك پیواز . بۆنێكی ناخۆشی هەیە . لە زۆر كۆنەوە ناسراوە . هەمیشە وەك خۆراكێكی بەسود جێگای پەسندی گشتی بووە . لە كۆنا سیر دەرمانی هەموو نەخۆشیەك بووە . بەقسەی ( هرودود ) ئەو بەندانەی كە ئەهرامەكانی میسریان پێ دروست دەكردن ڕَێژەیەكی زۆر سیریان دەدانێ تا وزەی لەشیان زیاد بكات . سركەی ( چواردز ) لە سیر دروست كراوە كە گوایە لە كاتی بڵاو بونەوەی تاعونی گەورەی شاری ( تولوز ) ی فەرەنسا لە ساڵی 1628-1631 كە خەڵكەكەی هاتنە كەمبوون ، هەندێك هەبون كە كەل و پەلی پیاوانیان دەدزی ، حاكمی شاریش لە مانەوەی ئەمانەدا سەری سوڕما لە بەرانبەر ئەو نەخۆشیەدا لەبەر ئەوە بڕیاری دا بەزیندویی بیان سوتێنێ . دزەكان بۆ ئەوەی خۆیان لە مەرگی حەتمی ڕزگار بكەن ،نهێنی خۆیان دەدركێنن كە سركەی سیریان خواردوە و لەدوای دركاندنی نهێنیەكەش لە داریان دەدەن . ئەو سركەیە تا ماوەیەكی زۆر لە بەرانبەر نەخۆشی یە بڵاوەكان بەرگری دەكات . خەڵك دەست وچاوی خۆیانی پێ دەشۆن یان لە ماڵەوەدا دەی سوتێنن یان لە شوشەی بچوكی دەكەن و لە كاتی بێ هۆشی دا هەڵی دەمژن .
بەكاردەهێندرێت بۆ :-
• تاعون و بەڵەكی و مەلاریا .
• كرم دەكوژێََت بە تایبەتی كرمی ( ئەكسیۆرپ ) و (ئەسكارس) .
• دژی هەوكردنە ( سركەی سیر ) .
• خوێن دەپاڵێوێت و پەستان دادەبەزێنێ .
• دڵ بە هێز دەكات .
• دەبێتە هۆی دروست كردنی ماددەی ( ئەلیسین ) كە خاوەنی زۆر لە ئەنزیمەكان و ڤیتامینەكان و هەندێك هۆڕمۆنی جنسی یە .
• تەنگەنەفەسی .
• گەرو و لوت و سنگ .
• دومەڵ و مێخەك و كەوان (دانانی سەلكە سیرێكی خاو لە سەری هەتا لەناوی دەبات).
• هەڵامەت ( خواردنی سیر و مێوژی ڕەش بە كوتاوی ) .
• باداری و خوێنی زۆر .
شێوەی ئامادەكردن و بەكارهێنانی
بۆ ئەو مەبەستانەی سەرەوە ، ەسیرری خاو بەكاربێنە . دەتوانیت بۆ نەخۆشی دەرەوە 2-3 سەلكە سیر ورد بكەیت و لە گەڵ یەك پەرداخ ئاو یان شیر بیخۆیتەوە . بۆ لابردنی كڕێژی سەر ، چوار سەلكە سیر پاش كوتان بخەرە ناو شوشەیەكی پڕ لە سپرتۆوە تاكو 10-15 ڕۆژ لە بەر هەتاو دایبنێ ئینجا سەرەكەی داپۆشەو پاشان لەسەر تی هەڵ بسو .
مەرهەمێك لە سیر دروست دەكرێت بۆ ئازاری سنگ بەم شێوەیە : یەك سەلكە سیر بە پارچەی ورد قاش بكە و بە ئەندازەی خۆی وازەلینی تێكەڵ كەو كەمێك تینی دە ئینجا وازی لێ بێنە تا سارد دەبێتەوە . ئینجا سنگ و ملی پێ داماڵە .
دروستی كردنی سركەی چواردز بەم شێوەیە :
1. سركەی سپی چوار عەیارە .
2. ئەمسەنتین ، گوڵە مریم ، پنگ ، مەڕنەموشی شافی هەریەكێك لەوانە نیو عەیارە .
3. گوڵە وشك كراوەكانی ئستۆخۆدۆس سێ عەیارە .
4. سیر دودانە .
5. مێخەك 20دانە .
6. كافور 3,5 غرام .
سیری زەرد
سیری زەرد گیایەكی دەرمانی یە. حەكیم وزانای بەناو بانگ (جالینو س ) دەڵێت : خواردنی سیری زەرد مرۆڤ لەشەلەلی دەماغ دەپارێزێت چونكە دەبێتە هۆی پاڵپێوەنانی بای ناودەماغ لەسەرەوە بۆخوارەوە . سیر زۆرجۆری هەیە بەڵام باشترینیان ئەو سیرە زەردەیە .
بەكاردەهێنرێت بۆ :-
• شەلەلی دەماغ .
• تارمای و لێڵاچاو لادەبات .
• ئازاری گوێچكە دەشكێنێ (خوساندنی تۆزی سیری زەرد ولێنانی لەبنا گوێ ) .
• سەر ئێشەی ئەو منداڵانەی كە تازە لە دایك دەبن .
• شو كوێری و ئازاری ئێسك و جومگەكان .
شێوەی ئامادەكردن و بەكارهێنانی
بۆشەو كوێری و تارمایی چاو و سەر ئێشە شەوی 2 كەپسول لە سیری زەرد دەخورێ . ئەگەر نیو كەوچكی چای لە سیری زەرد و 2 كەوچك لە جۆی هاڕڕاو تێكەڵ بكرێت بەیانیان پێش نان خواردن بخورێت بۆ ئازاری جومگەكان ( نقرس ) و ئازاری ئێسك و خوێن بە سودە

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى